بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە کۆتایی سەردانەکەی ناوبراو بۆ وڵاتی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەبوزەبی بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و خوڵقاندنی دەرفەتی نوێ، بڕی 3 ملیار دۆلار لە عێراق وەبەرهێنان دەکات.
هاوکات حوسێن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەردانی وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی کازمی بۆ ئیمارات، سەردانێکی ئابوری بە ئامانجی خزمەت گەیاندن بە کەرتی ئابوری عێراق و بەهێزکردنی پێگەی ناوچەیی عێراق لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە بووە./.