بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە وتی کە واشنتن ئامادەیە بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
ڕۆبرت مالی وتی کە ئێمە دەمانەوێت ئێران بە تەواوی بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەزانێت کە بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەو گەمارۆیانە کە لە گەڵ ڕێکەوتنی ناوەکی یەکناگرنەوە، هەڵبگیرێن.
ناوبراو وتی کە دەزانین ئێران بەراورد بە ساڵی 2017 دە هێندە یورانیۆمی پیتێندراوی زیاتری هەیە، بەمەش دەتوانین بڵێین کە لە دۆخێکی باشتردا نین./.