بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە کە لە پاش دابینکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندرووستییەکان بۆ دەستەبەرکردنی تەندرووستی گەشتیاران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق – چین دەست پێدەکاتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە قۆناغی یەکەمدا هەر هەفتە گەشتێک بۆ چین دەکرێت و لە قۆناغەکانی دواتردا ژمارەی گەشتەکان زیاتر دەبن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکە بارهەڵگرەکانیش بەردەوامە.
گەشتەکانی نێوان عێراق و چین پێشتر بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو./.