بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبووڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتن وتی کە ئەم دانوستانانە هیچ قازانجێکی نییە.
جەعفەر حوسێنی وتی کە ئەو دانوستانانە هیچ قازانجێکی نییە، لە بەر ئەوەی کە عێراقییەکان بڕیاری خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا داوە.
وتەبێژی کەتائیبی حیزبووڵای عێراق وتی: خۆڕاگری عێراق درێژە بە گوشارەکانی لە دژی ئەمریکا دەدات و بڕیاری داوە کە کۆتایی بەم داگیرکارییە بێنێت./.