بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە وتووێژی ئەمجارەی نێوان بەغدا و واشنتن لە سەر سێ تەوەری سیاسی، ئابوری و ئەمنی دەبێت.
ناوبراو وتی کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی چەندین دۆسیەی بۆ تاوتوێکردن لەو وتووێژانەدا هەیە کە یەکێک لەوان دۆسیەی ئەمنییە.
زیادی وتی کە عێراق ئەمڕۆ خاوەنی هێزی ئەمنی زۆر لێهاتووە و دەتوانێت بۆ پاراستنی سنورەکانی پشت بەم هێزانەی خۆی ببەستێت و پێویستی بە هێزی زیادەی وڵاتان نییە./.