بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی کۆریای باشور ڕایانگەیاندووە کە چونگ سیە کیون سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ وتووێژ لە سەر دۆسیەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی هانکۆک چیمی سەردانی ئێران دەکات.
ئەمەش یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشورە بۆ وڵاتانی دەرەوە لە پاش ئەوەی کە دیسانەوە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە و بڕیارە لە 7 ی ئەم مانگەدا پرۆسەکە بە کۆتایی بگات.
سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی فەرمی کۆریای باشور پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێران لە ماوەی هەفتەی داهاتوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئەو وڵاتە ئازاد دەکات./.