بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێمز ئینهاف لە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران هۆشداریی دایە جۆبایدن.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە دانوستانەکانی سێ شەممەی داهاتووی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە شاری ڤیەننا، دژایەتی خۆیی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێکەوتنە دووپات کردەوە.
ئینهاف وتی کە بایدن سەرەڕای ئەوەی جەختیکردووەتەوە کە دیپلۆماسیەتێکی جیاواز بەرامبەر بە ئێران دەگرێتەبەر، بەڵام پێدەچێت هەوڵی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بدات کە بە لای ئێمەوە ڕێکەوتنێکی تەواو نییە.
ئەو سیناتۆرە کۆماریخوازە وتی کە دەبێت گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لە چوارچێوەی حیزبیدا نەبێت و پاڵپشتی کۆنگرێسی لە سەر بێت.
وتیشی کە ساڵی 2015 ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕێکەوتنی ناوەکییان ڕەتکردەوە، ئەگەر هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەم ڕێکەوتنە بدرێت ئێمە جارێکی دیکە هەوڵی ڕەتکردنەوەی لە لایەن کۆنگرێسەوە دەدەین.
لێدوانەکانی ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئێران و لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕۆژی سێ شەممە لە پایتەختی نەمسا کۆببنەوە./.