بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کە گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر مۆسکۆ نابێت.
ناوبراو وتی: ئەو سیاسەتەی واشنتن کە بە شێوازی جۆربەجۆر دەیبینین، شانسێکی بۆ سەرکەوتن نییە و ئەمەش بابەتێکی نوێ نییە.
لاوڕۆڤ بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: بایدن بە دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی پەنای بۆ سزادانی ڕووسیا هێناوە، لێدوانەکانی لە دژی ئێمە توندتر کردووە و بە گشتی لە سەرجەم بەرەکاندا گوشارەکانی زیاتر کردووە، ئەم سیاسەتەش ساڵانێکە جێبەجێ دەکرێت./.