بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ قەیس خزعەلی جەختی لە سەر بەهێزبوونی گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کردەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە وەک گرووپەکانی خۆڕاگری لە پێناو دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق دەستمان بۆ چەک بردووە و لەم ڕێگایەدا بەردەوام دەبین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە دەرفەتێک بۆ مانەوەی ئەمریکییەکان تەنانەت لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد و هەریر نەماوە و ئەمەش بڕیار و بەڵێنی پیاوانی خۆڕاگرییە.
وتیشی کە ئێمە بەردەوامی بە چالاکییەکانمان دەدەین و لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق، لە ڕۆژئاوا و باکوریش، پەرەی پێدەدەین، ئەمەش بابەتێکی سەرەکییە کە دەمانەوێت بابەتێکی نیشتمانی بێت.
خزعەلی وتی: کاتێک ئێمە داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین، واتە داوای جێبەجێکردنی دەستووری عێراق دەکەین./.