بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی وتی کە عێراق ئەزموونی شەڕی دژ بە داعشی هەبووە کە کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکی نییە.
ناوبراو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە عێراق لە ڕووی هەواڵگرییەوە پێویستی بە هاوکاری ئەمریکییەکانە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرگریی لە سیاسەتی حکومەتەکەی کرد و وتی کە بووینەتە وڵاتێک کە لە یەک کاتدا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لە گەڵ ئەمریکا، ئێران، تورکیا، سعوودیە و یەکێتی ئەورووپا هەیە./.