بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی وتی: پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 2002 تا ئێستا بە ناوی پلانی ئاشتی عەرەبی لە ئارادا بووە.
ناوبراو وتی: تەنانەت ڕیاز پێشتریش لە ساڵی 1982 یەکەم دەستپێشخەری ئاشتیی لە گەڵ ئیسرائیل خستەڕوو.
بن فەرحان وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل سەرکەوتوو نابێت مەگەر ئەوەی کە لە دۆسیەی فەڵەستین پێشکەوتنێک بکرێت و وڵاتی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی 1967 ڕابگەێندرێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە لەو بڕوایەداین پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەرژەوەندی زۆری لە بوارەکانی ئابوری، ئەمنی و کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەبێت./.