بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکەوتنەکەی عێراق – سعوودیە کە ئەنجامی دانوستانی نێوان مستەفا کازمی و محەممەد بن سەلمان بووە، زیاتر ئەم چەند خاڵە لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:
1 – دامەزراندنی سندۆقێکی هاوبەشی نێوان عێراق و سعوودیە بە سەرمایەی 3 ملیار دۆلاری وەک هاوکاری سعوودیە بۆ کەرتی وەبەرهێنان لە بوارە ئابورییەکانی عێراق کە لە بەرژەوەندی ئابوریی هەر دوو وڵات و بە بەشداری کەرتی تایبەتە.
2 – هاوکاری لە بواری وزە بە تایبەت چەشنەکانی نوێی وزە و چالاککردن و خێراتربوونی پرۆژە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعوودیە – عێراق، بەردەوامی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە ڕێکخراوی ئۆپێک و ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس.
3 – تەواوکردنی پرۆژەی پێکەوەبەستنەوەی کارەبای هەر دوو وڵات.
4 – پتەوکردنی هەماهەنگی لە بواری پاڵپشتی بەرامبەر لە چوارچێوەی دیپلۆماسی چەند لایەنە.
5 – ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیاکانی سعوودیە و بانگهێشتکردنی ئەوان بۆ بەشداری لە پرۆژەکانی عێراق و زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە./.