بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی ئەورووپا شەوی پێنج شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لێژنەی هاوبەشی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی ئەنریکە مورا بەڕێوەبەری سیاسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و بە بەشداری نوێنەرانی چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، بەریتانیا و ئێران بەڕێوە دەچێت.
بە پێی بەیاننامەکەی یەکێتی ئەورووپا، بەشداربووان لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن سەرجەم لایەنەکانەوە وتووێژ دەکەن./.