بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 11 هەزار و 750 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە کە هەزار و 371 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 897 هەزار و 314 کەس.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 94 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا بە گشتی 62 هەزار و 759 کەس لە ئێران بەم پەتایە بوونەتە قوربانی.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە ڕەوشی تەندرووستی 3 هەزار و 989 توشبووی کۆرۆنا لە ئێستادا ناجێگیرە.
وتیشی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 626 هەزار و 144 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لاری لە کۆتاییدا وتی کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە ئێران 12 ملیۆن و 893 هەزار و 317 پشکنینی تایبەت کراوە./.