بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 ی خاکەلێوە، پێنجەم بەشی ڤاکسێنی کۆرۆنای سپۆتنیک ڤی ڕووسیا گەیشتە ئێران.
لە پێنجەم بەشی ناردنی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی، 520 هەزار دۆزی ئەو ڤاکسێنە گەیشتە ئێران.
هەفتەی ڕابردووش سەد هەزار دۆزی ئەو ڤاکسێنە لە ڕووسیاوە گەیشتە ئێران.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەوڵ دەدرێت گرێبەستی کڕینی 10 ملیۆن دۆزی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی لە گەڵ ئەو وڵاتە واژۆ بکرێت./.