بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەحمەد عەلی گودەرزی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک لە شاری کرماشان ڕایگەیاند کە دۆزی ئەمنی ئێران لە ئاستێکی قبووڵکراودایە.
ناوبراو وتی: ناوچە سنورییەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕیزی سەقامگیرترین ناوچەکانی ئێراندان.
گودەرزی وتی: کرماشان بە هەبوونی سنوری هاوبەش لە گەڵ هەر دوو بەشی کوردی و عەرەبی عێراق و جموجوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان و دژبەرانی شۆڕش، لە هەلومەرجێکی باشدایە و هیچ نیگەرانییەک لە سەر دۆخی ئەمنی سنورەکانی ئەم پارێزگایە نییە.
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئێران سەبارەت بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوریی عێراق وتی کە ئەمساڵ بە هاوکاری هاوبەش پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەناو دەبرێت./.