بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە وتی کە پێشتر کەرەنتین تەنیا لە 19 ناوچەدا بووە بەڵام بە هۆی پەرەسەندنی زیاتری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەو بڕیارە لە ڕۆژی شەممەوە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو ماوەی کەرەنتینەی سەرتاسەری فەرەنسای بە چوار هەفتە ڕاگەیاند.
مەکرۆن داخستنی سەرجەم خوێندنگە و داینگەکانی فەرەنسای بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕاگەیاند و جەختی لە سەر بەردەوامی پرۆسەی خوێندن بە شێوازی دیکە کردەوە.
تا ئێستا لە فەرەنسا 4 ملیۆن و 500 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 95 هەزار کەسیش گیانیان لە دەست داوە./.