بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ئێران و سعوودیەی بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ بانگهێشت کرد.
حەکیم وتی: جارێکی دیکە دەمانەوێت وتووێژێکی برادەرانە، ئیسلامی و جیدی و ڕاشکاوانە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە لە پێناو ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەست پێبکات.
داواکارییەکەی حەکیم لە کاتێکدایە کە پێشتر محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند جارێک ئامادەیی تارانی بۆ وتووێژ لە گەڵ سعوودیە ڕاگەیاندووە./.