بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە 4 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەمڕۆ پێنج شەممە هێرشیان کردووەتە سەر شاری ڕیاز و چەند پێگەیەکی گرنگ و هەستیاریان بۆردومان کردووە.
ناوبراو وتی کە هێرشەکانی یەمەن درێژەی دەبێت تا ئەو کاتەی کە هاوپەیمانی سعوودیە لە هێرش و گەمارۆکانی بەردەوام دەبێت.
هاوپەیمانی سعوودیە تا ئێستا کاردانەوەی لە سەر ئەم هێرشانە نەبووە./.