بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا دەیان تیرۆریستی داعشیان لە کەمپی هۆل بردووەتە بنکەیەکی سەربازی نایاسایی خۆی لە شاری شەدادی لە نزیک پارێزگای حەسەکە.
سانا لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایگەیاندووە کە سێ کۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە شاری شەدادی 40 تیرۆریستی داعشیان گواستووەتەوە، ئەو تیرۆریستانەش لە کەمپی هۆلی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدا بوون.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە نێو ئەو تیرۆریستانەدا دوو تیرۆریستی عێراقی بوون و یەکێک لەوان بە ناوی زیاد ئیدریس ناسراو بە ئەبو سەیف عێراقی، لە دایکبووی ساڵی 1980 و بەرپرسی باڵای داعش لە موسڵ بووە، ئەوی دیکەش بە ناوی نەجدەت مەسعود ڕەزا، لە دایکبووی 1979 و ناسراو بە ئەبوبەکر فۆراتییە کە بەرپرسی هێرشەکانی سەر دەیرەزۆر بووە./.