بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی یۆنیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەم بەشە ڤاکسێنی کۆرۆنا گەیشتووەتە وڵاتی یەمەن.
ڕێکخراوی یۆنیسێف یەک ملیۆن و 900 هەزار دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنای بۆ یەمەن دابین کردووە.
فیلیپ دەوامیل نوێنەری ڕێکخراوی یۆنیسێف لە یەمەن ڕایگەیاندووە کە ڤاکسێنەکە لە قۆناغێکی هەستیاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە یەمەن.
پێشتر ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور لە سەر مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە یەمەن هۆشداری دابوو./.