بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنفرانسی برۆکسێل بۆ پاڵپشتی لە ئاوارە و پەنابەرانی سوریا و وڵاتانی دراوسێ وتی کە 100 ملیۆن دۆلار بۆ دابەزاندنی کاریگەرییەکانی قەیرانی مرۆڤی سوریا تەرخان دەکرێت.
ناوبراو وتی کە قەتەر بڕوای بە دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ خەڵکی سوریا هەیە و لە سەرەتای قەیرانی ئەم وڵاتەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری وەک هاوکارییە مرۆڤییەکان بەوان بەخشیوە./.