بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی ڕێزلێنانی شێخ قازی ئەحمەد زین وتارێکی پێشکەش کرد.
سەید حەسەن نەسرووڵا لە وتارەکەیدا بە ئاماژە بە شەڕی سەپێندراوی سوریا وتی: پاش تێپەڕبوونی دە ساڵ لە ڕووداوەکانی سوریا، ڕاستییەکانی ئەم شەڕە جیهانییە لە دژی گەلی سوریا ڕۆژ ل ەدوای ڕۆژ ئاشکراتر دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە شەڕی یەمەنیش وتی کە ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی نێوان شێعە و سوننەوە نیی بەڵکوو دەرەنجامی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
سەید حەسەن نەسرووڵا وتی کە دوایین چەکی دەستی بەرەی زایۆنیستی – ئەمریکی پیلانگێڕییە لە ناوچەکە.
وتیشی کە ئامۆژگاری سعوودییەکان دەکەم کاتی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن، پیلانگێڕی هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نابێت و باشترە کۆتایی بەم شەڕ و گەمارۆیە بێنن.
ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: ئەوەی کە ئەمریکا داوای ڕێگاچارەی دیپلۆماسی لە بەرامبەر ئێران دەکات بە هۆی نیازپاکی بەرپرسانی ئەو وڵاتە نییە بەڵکوو بە هۆی بەهێزبوونی بەردەوامی ئێرانە.
سەید حەسەن نەسرووڵا وتی: ئەمریکا وەک ڕابردوو نییە بەڵکوو کەوتووەتە قۆناغی لاوازبوون و ئەمەش هەمان بابەتە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر کردووەتەوە./.