بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە وڵاتی سعوودیە و لە لایەن محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، پلاندانان، ناوخۆ، نەوت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، کشتووکاڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بریکاری دەزگای هەواڵگری و چەندین پارێزگای عێراق لە شاندەکەی یاوەری مستەفا کازمیدان.
محەممەد بن سەلمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید بە فەرمی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی یاوەری کرد./.