بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە شەقامی ڕوکنولدین ی شاری دیمەشقی پایتەخت ڕوویداوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هاتووە کە ئەو بۆمبە لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی قوسەی عیسا دەگوازرایەوە کە لە کاتی تێپەڕبوونی لە شەقامی ڕوکنولدین لە باکوری شاری دیمەشق تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی خۆی و 7 کەس لەوانەی لەو شوێنەدا بوون.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئەم ڕووداوە بەردەوامە./.