بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەناتۆلی ئانتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتی کە سەرەڕای هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکانی لە گەڵ واشنتن، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە قووڵترین قەیرانی خۆیدایە.
ناوبراو وتی: ساڵانێکە کە ڕووسیا هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا لە سەر ڕێزی بەرامبەر و لە ڕێگای وتووێژەوە دەستپێکردووە بەڵام هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکان سەرکەوتوو نەبووە.
ئانتۆنۆف لە درێژەدا وتی: واشنتن بەردەوام بەرەو لەناوبردنی پێکهاتەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات هەنگاو دەنێت کە بە ئاسانی دابین نەکراوە و بەردەوام هەڕەشە لە ڕووسیا و سەپاندنی سزا ئابورییەکان دەکات.
ناوبراو وتی کە لە ساڵی 2011 تا ئێستا ئەمریکا 93 جار سزای بە سەر ڕووسیادا سەپاندووە.
باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند کە زیاتر لە 350 کەس و 500 کۆمپانیای وڵاتەکەی کەوتوونەتە بەر سزاکانی ئەمریکا و کۆنگرێسی ئەمریکاش لە هەوڵەکانی لە دژی ڕووسیا بەردەوامە./.