بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەک ڕۆژ پاش ئەوەی کە ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق کەڵەکەبوونی قەرزەکانی ئێرانی لەم وڵاتە ڕاگەیاند، سەرچاوەیەکی میدیایی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ئیدارەی بایدن ماوەیەکی 120 ڕۆژەی داوەتە عێراق بۆ پێدانی قەرزەکانی بە ئێران.
لوئیزا لاولاک بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە بەغدا لە تویتێکدا لە سەر زاری وتەبێژێکی حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پێدانی قەرزەکانی ئێران ماوەیەکی 120 ڕۆژەی خستووەتە بەردەم حکومەتی بەغدا.
لاولاک پاشان ڕایگەیاند کە پێدانی ئەم ماوە چوار مانگەیە وەک نیازپاکی ئیدارەی بایدنە بە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە عێراق./.