بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە کراوە، بڕیارە لە خولی داهاتووی کۆبوونەوەکانی لێژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا ڕووداوێکی نوێ ڕوو بدات کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووی جیا دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە مۆسکۆ لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە گیر پدەرسن نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا هەوڵی نزیککردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکانی حکومەت و نەیارانی سوریا دەدات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا پێش مانگی ڕەمەزان و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و لەو کۆبوونەوەشدا شاندەکانی حکومەت و نەیارانی سوریا پێکەوە ڕاستەوخۆ دانوستان بکەن.
وتیشی کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەنگاوەی ڕووسیا پێشوازیی کردووە و هیوادارین بگاتە ئەنجام./.