بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ دیپلۆماتکاری ئەورووپی ڕایانگەیاندووە کە یەکێتی ئەورووپا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە بڕیاری سزادانی چەند بەرپرسێکی ئێرانی دەربکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە سزاکان قەدەغەی هاتووچۆ بۆ وڵاتانی ئەورووپی و بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە سزاکان ڕادەگەێندرێن بەڵام ناوی ئەو کەسانە هەفتەی داهاتوو و لە کاتی جێبەجێکردنی سزاکان ئاشکرا دەبن.
ئەو دیپلۆماتکارانە وردەکاری زیاتریان لە سەر بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا ئاشکرا نەکردووە./.