بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە ئەم وەزارەتە سەرەڕای کێشە و گرفتە داراییەکان بە تایبەت پەسەندنەکردنی بودجەی ساڵی 2021، هەوڵیداوە بە چالاککردنەوەی ژمارەیەک لە وێستگەکانی کارەبا، وەبەرهێنانی کارەبا بگەێنێتە 19 هەزار مێگا وات.
ناوبراو وتی: وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات وەبەرهێنانی کارەبا پێش وەرزی هاوین بگاتە 22 هەزار مێگا وات، بە تایبەت ئەوەی کە وێستگەکانی سەلاحەدین، ناسریە و سەماوە دەست بە چالاکی دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق سەبارەت بە ئێرانیش وتی: ئێران لە ئێستادا 22 ملیۆن مەتری سێجا گاز هەناردەی عێراق دەکات بەڵام پێشتر ئەو ڕێژەیە 50 ملیۆن مەترسی سێجا بووە.
عەبادی وتی کە هیوادارین ئێران هەناردەی گازی خۆی بۆ عێراق ئاسایی بکاتەوە تا دۆخی کارەبا سەقامگیر ببێت.
وتیشی کە کێشەی کەمکردنەوەی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق پەیوەندی بە قەرزە کەڵەکەبووەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە و لە ئێستادا بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و تا ئێستاش زیاتر بە هۆی گەمارۆ بانکییەکانی سەر ئێرانەوە دواکەوتووە./.