بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گیر پدەرسن لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی سوریا، داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە سزا سەپێندراوەکانی سەر ئەم وڵاتە کەم بکەنەوە.
ناوبراو وتی: بۆ ئەوەی کە هاوکارییە مرۆڤدۆستانە و پزیشکییەکان بگاتە دەستی خەڵکی سوریا، دەبێت سزاکانی سەر ئەم وڵاتە کەم بکرێنەوە.
پدەرسن وتی کە ئەگەرچی ئاڵۆزییەکانی سوریا تا ڕادەیەک دابەزیوە، بەڵام لە دە ساڵی ڕابردوو کارەساتی زۆر لەم وڵاتەدا ڕوویداوە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سوریاش وتی کە هەڵبژاردنەکان دەبێت سەرجەم خەڵکی ئەم وڵاتە بە تایبەت دانیشتووانی دەرەوەی وڵات لە خۆ بگرێت./.