بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆشکی ئیلیزێ لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبووە.
بارزانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، سوپاسی سەرۆک کۆماری فەرەنسای کردووە بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
ناوبراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراوە./.