بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیوانی پاشایەتی عۆمان لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە، جەختیکردووەتەوە کە هەوڵەکان بە ئاراستەی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی قەیرانی یەمەن بەردەوامە.
لەو ڕاگەێندراوەدا ئاماژە بە هاوکارییەکانی نێوان عۆمان، سعوودیە، ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو مەبەستە دراوە.
پاشایەتی عۆمان ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ یەمەن بگەڕێتەوە و ئاسایش و بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەش پارێزراو بێت.
عۆمان ساڵی 2017 نەخشەڕێگایەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن خستەڕوو کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشوازییەکی زۆری لێکرا.
هەروەها ئەم وڵاتە ڕۆڵی نێوەندگێڕی لە نێوان لایەنەکانی یەمەندا هەیە و چەندین ڕاپۆرتی میدیایی ئاماژەیان بەوە داوە کە لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی شاندی ئەنسارووڵای یەمەن و ئەمریکا لە شاری مەسقەت بەڕێوەچووە./.