بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات پابەندی ڕێکەوتنێک بێت کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لێی کشاوەتەوە.
ناوبراو وتی: حکومەتەکەی بایدن درێژەپێدەری هەمان ڕێگای دوناڵد ترەمپە و هەوڵ دەدات کە لە گەمارۆ زاڵمانەکان وەک ئامرازێک کەڵک وەربگرێت./.