بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە لە سەر ڕێکەوتنە 25 ساڵەکەی نێوان ئێران و چین هاتە دەنگ.
ناوبراو وتی کە ئەگەری سەپاندنی سزاکان لە پاش ئەم ڕێکەوتنە تاوتوێ دەکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە جۆبایدن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕێکەوتنەکەی ئێران و چین ڕایگەیاندووە کە یەک ساڵە ئەو بابەتە بووەتە جێی نیگەرانی./.