بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سبەی سێ شەممە لە کۆشکی ئیلیزێ نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی هەر دوو سەرۆک برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق لە گەڵ فەرەنسا، دۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی، کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، مەترسییەکانی تیرۆر و ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، گرنگی هاوبەشی و هاوکاری هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێ دەکرێت./.