بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی سەلماند کە جیهان بۆ داهاتوو ئامادە نییە.
ناوبراو وتی کە ئێمە ڕوبەڕوی مەترسی قبووڵنەکراو بووینەتەوە و لە بەرامبەر هەڕەشەکان پارێزراو نین.
گۆترش وتی کە تا ئەو کاتەی کە گرنگی بە یەکگرتوویی و ئاسایشی جیهانی نەدەین، بەردەوام تێچووی زۆرمان دەبێت.
بە پێی ئامارە جیهانییەکان تا ئێستا زیاتر لە 127 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و تا کاتی نووسینی هەواڵەکەش 2 ملیۆن و 787 هەزار کەس گیانی خۆیان بەم پەتایە لە دەست داوە./.