بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ” دڵی ئاسیا – ڕەوتی ئیستەنبووڵ ” لە گەڵ جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی سیاسی ئەفغانستان و چۆنیەتی بەشداری لە پرۆسەی بەدیهاتنی ئاشتی لەو وڵاتە تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی هیندستان وێڕای دەستخۆشی لە ڕۆڵی ئەرێنی و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەفغانستان، جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ تاران بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین دۆخی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و ئامادەیی هیندستان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوو./.