بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای وەزیرانی کوێت بڕیاری قەدەغەی چوونە دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتەی دەرکرد.
پاش لێپرسینەوە لە جابر موبارەک سەرۆک وەزیرانی پێشووی کوێت لە سەر دۆسیەی گەندەڵی چەند سەد ملیۆن دۆلاری سندۆقی سوپای ئەم وڵاتە، دادگا بڕیاری قەدەغەی چوونە دەرەوەی لە دژی ناوبراو دەرکرد.
موبارەک لە ساڵی 2011 تا کۆتایی 2019 سەرۆک وەزیرانی کوێت بووە و پاش دژایەتیی لە لایەن ئەندامانی پەرلەمان و لە سەر دۆسیەی گەندەڵی ناچار کرا واز لە پۆستەکەی بێنێت./.