بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی مستەفا کازمی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان لە کاتێکدایە کە هەینی ڕابردوو لە گەڵ شای سعوودیەش وتووێژی کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا شا سەلمان بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ سەردانی سعوودیە و کۆبوونەوە لە گەڵ جێنشینی ئەم وڵاتە.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی و بن سەلمان لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا سەبارەت بە پرۆژە پێشنیارکراوی سعوودیە بە ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە. پرۆژەکەش چاندنی 50 ملیار نەمام لە خۆ دەگرێت وەک گەورەترین پرۆژەی دارستانیی جیهان.
کازمی و بن سەلمان مانگی ڕابردووش بە تەلەفوون ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیەیان تاوتوێ کرد./.