بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید موسەوی ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت ئابوری عێراق بەردەوام بەسراوەی ئەمریکا بێت.
ناوبراو وتی: وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن مستەفا کازمییەوە لە چوارچێوەی هەمان گرێبەستدا بووە، هەروەها هاوپەیمانییەکانی سائیرۆن و ڕەوتی حیکمە کاریگەرییان لە سەر بڕیارەکانی ناوبراو هەیە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە نرخی هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 160 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، ئەگەر سیاسەتی ئێستای بانکی ناوەندی بەردەوام بێت./.