بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی زایۆنیستی جروزاڵم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا تاوتوێی ڕێکەوتنە 25 ساڵەکەی نێوان ئێران و چینی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوکارییە هەواڵێکی ناخۆشە کە دەتوانێت بۆ تەل ئەبیب ناخۆشتریش ببێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەوەی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕێکەوتنەکە گرنگترە، پەیامی ڕێکەوتنەکەیە لەم کاتەدا، پەیامەکەش ئەوەیە کە ئێران و چین گرنگی بە هەڕەشە و گوشارەکانی ئەمریکا نادەن.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکەی ئێران و چین دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی تاران و لاوازبوونی پێگەی واشنتن لە ئەگەری هەر دانوستانێکی داهاتوو.
ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری، فرۆشتنی چەک و نمایشە سەربازییە هاوبەشەکان بە بەشێک لە نیگەرانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم ڕێکەوتنەدا دادەنرێن./.