بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بە ئاماژە بە نیگەرانی جۆبایدن لە سەر ڕێکەوتنی 25 ساڵەی ئێران – چین ڕایگەیاند: واژۆکردنی نەخشەڕێگای هاوکاری ستراتیژی ئێران و چین بەشێکە لە سیاسەتی خۆڕاگری چالاکانە.
ناوبراو وتی: جیهان تەنیا ڕۆژئاوا نییە و ڕۆژئاواش تەنیا ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بێ بەڵێن نییە.
شەمخانی وتی: نیگەرانی بایدن تەواو درووستە، پەرەپێدانی هاوکارییە ستراتیژییەکان لە ڕۆژهەڵات، لاوازبوونی ئەمریکا خێراتر دەکات./.