بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 8 هەزار و 751 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە کە هەزار و 49 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی.
ناوبراو وتی کە کۆی گشتی توشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 855 هەزار و 674 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 89 توشبووی دیکە گیانیان لە دەست داوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 397 کەس.
لاری وتی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 593 هەزار و 219 توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
وتیشی کە تا ئێستا 12 ملیۆن و 618 هەزار و 420 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە ئێران کراوە./.