بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هونەرمەند نوری باریکەیی دوای ململانێ لە گەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ یەک شەممە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە گوندی باریکە لە دایک بووە و یەکێک لە هونەرمەندە دەنگخۆشەکانی ناوچەی گەرمیان بووە و لە تەمەنی منداڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە چاوەکانی لە دەست دابوو.
لە گۆڕانییە بەناوبانگەکانی ناوبراو دەتوانین ئاماژە بە کراس ڕەش، های خورما، بەخێر بێی تازەگوڵ بدەین./.