بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی کەناڵی ڕاشا تودەی ڕایگەیاندووە کە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە مانگی نیسان دەست لە کار دەکێشێتەوە.
بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هاوکاتە لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و زیاتر لە ژێر گوشارەکانی تایبەت بە شکستی سەربازیی ئەو وڵاتەیە لە شەڕی بەرامبەر بە ئازەربایجان.
پاشینیان ڕایگەیاندووە کە تا پێکهێنانی پەرلەمانی نوێ وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەرمینیا بڕیارە 20 ی مانگی حوزەیران بەڕێوە بچێت./.