بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکاری 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند: پیرۆزبایی واژۆکردنی ڕێکەوتنی نێوان ئێران و چین دەکەم، ڕێکەوتنێک کە دەتوانین بڵێین شکستی سیاسی ئەمریکایە، شکستی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، چین وڵاتێکی گەورە و زلهێز و خاوەن مافی ڤیتۆیە وەک هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، چین بیر لە ئاوەدانی و بونیادنانەوە دەکاتەوە، بە پێچەوانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە بە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازی، ناوچەکەی ئێمەیان ڕووخاندووە و تەنیا ئامرازێکە بۆ دۆشینی داهاتی وڵاتان./.