بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتع ڕکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەگەر گەڕی نوێی وتووێژی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا کە بڕیارە سەرەتای مانگی نیسان بەڕێوە بچێت، نەگاتە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، پەرلەمان هەڵوێستی جیدیی دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەمە گەڕی سێهەمی وتووێژەکانە و بابەتێکی نوێی تێدا تاوتوێ ناکرێت بەدەر لە پێکهێنانی لێژنەیەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ دیاریکردنی خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی بێگانە بە تایبەت ئەمریکا کە تێیدا وەزیری دەرەوە، سەرۆک ئەرکانی سوپا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمنی بەشدارن./.