بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین دوێنێ هەینی بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە تاران و ئەمڕۆ شەممە چاوپێکەوتنی ناوبراو و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
بڕیارە ئەمڕۆ ڕێکەوتنی هاوکاری گشتی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و چین ناسراو بە پلانی 25 ساڵە، لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵاتەوە واژۆی لە سەر بکرێت./.