بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی چین پێشتر لە گەڵ عەلی لاریجانی بەرپرسی بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتنی 25 ساڵەی نێوان تاران – پەکین کۆبووە.
بڕیارە ئەو ڕێکەوتنە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین واژۆی لە سەر بکرێت.
هەروەها چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی چین لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران بە هەلومەرجی ڕۆژەوە بەند نییە و بەردەوام بەرەو هاوکاری ستراتیژی هەنگاو دەنێن./.